نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و مامۆستایانه‌ی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان به ده‌ستهێناوه. له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندی باڵاوه نازناوی زانستیان پێ نه‌دراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوكریه شێخانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به بانگهێشتكردنی وه‌زیری خویندنی باڵا بۆ په‌رله‌مان رایگه‌یاند، به‌نده له‌رێگه‌ی نوسراوێكه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، داوامان كردووه وه‌زیری خوێندی باڵا بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش واژووی پیویست كۆكراوه‌ته‌وه.
شوكریه شیخانی دەڵێت، تا ئێستا نازناوی زانستی به‌و مامۆستایانه نه‌دراوه، كه بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان به ده‌ستهیناوه. له‌مپه‌ریان بۆ دروست ده‌كرێت.
شوكریه شیخانی هەروەها دەڵێت، له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مه‌رجی قورسیان بۆ ئه‌و مامۆستایانه داناوه، كه ماسته‌ریان به ده‌ستهێناوه، چونكه له‌سه‌ر مامۆستایان كراوه‌ته مه‌رج و پێویسته له‌ماوه‌ی مانگیكدا بڕوانامه‌ی زمانی ئینگلیزی(ئایلتس) به ده‌ستبهێنن.