نوچه‌نێت: تایبەت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، داواكاری مامۆستایان بە ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌ر ناكرێت. ئیمه ته‌نها ده‌توانین داوای مامۆستایان به‌رزبكه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ٢٥-٢-٢٠١٨، مامۆستایانی ناڕازی لە به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و، جه‌ختیان له بەرده‌وامبون له‌سه‌ر بایكۆتی ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده كرده‌وه، هه‌تا جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌هدی مه‌حمود سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به گردبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مامۆستایان له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له چه‌ند ڕۆژی رابردودا، له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ناڕازی كۆبوینه‌وه. داواكاریه‌كانمان وه‌رگرتن و به‌ڵینمان پێدان چی له توانای ئه‌نجومه‌ن بێت دریغی نه‌كه‌ین.
مه‌هدی مه‌حمود دەڵێت، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن په‌یوه‌ندی به وه‌زیری دارایی و به‌رپرسانی حكومه‌ته‌وه كرد. ئه‌وانیش به‌ڵینیان دا ڕۆژی سی شه‌ممه پارەی هاندانی مامۆستایان، خەرج بکرێت.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی،سەبارەت بە شکاندنی بایکۆتی مامۆستایان رایگەیاند، نازانین مامۆستایان بایكۆت ده‌شكێنن یاننا، به‌ڵام ئێمه چیمان له توانادا بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. داواكاری مامۆستایان به حكومه‌ت جێبه‌جی ده‌كرێت و ئه‌نجومه‌ن داواكاری مامۆستایانی پی جێبه‌جی ناكرێت.