تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زیادبونی پشكی هه‌ریم بۆ 14% ، بابه‌تێكی نوێ نییه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه ، به‌غدا پشكی هه‌رێمی له ٪١٢.٦، بۆ ٪١٤زیادكردوە. پەرلەمانتارێکی عیراق دەڵێت، ئەم بابەتە نوێ نییە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نه‌جیبه نه‌جیب سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی زیادكردنی پشكی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، بابه‌تی زیادكردنی پشكی كورد له بودجه‌ی عێراق بۆ ریژه‌ی 14%، بایه‌تێكی نوێ نییه، چونكه پیش‌تر وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، زانیاری جیاوازیان له‌سه‌ر رێژه‌ی كورد له عێراق بڵاوكردبۆوە. به جۆریك وه‌زاره‌تی بازرگانی رێژه‌یه‌ی كوردی به ٪١٢.٦ی عێراق هه‌ژماركردبوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، ریژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی به ٪١٤دانابوو.
نه‌جیبه نه‌جیب دەڵێت، له ئه‌نجامی ئه‌م دوو داتا جیاوازه. نزیكه‌ی ملیارێك بۆ پشكی هه‌ریم گه‌ڕایه‌وه. له ٦ ملیاره‌وه بوه ٧ ملیار و ریژه‌كه‌ش له ٪١٢.٦ه‌وه گۆڕا بۆ ٪١٤.
نەجیبەنەجیب هەروەها دەڵێت، هێشتا دیاری نی یه كورد بە لە٪١٤ رازی ده‌بێت یان نا، چونكه ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی فه‌رمانبه‌رانیشی ناكات. ته‌نها بۆ موچه‌ی ساڵیكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پیویستمان به ١٠ ملیاردینارە. ئه‌مه جگه له بودجه‌ی وه‌به‌رهینان و دام وده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم.