نوچەنێت-کوردپرێس
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە هەڤپەیڤین لە گەڵ پێگەی کوردپرێس دەڵێت، یەکێتی لە نەبوونی مام جەلال، روو بە رووی کۆمەڵێک کێشە و پرسی جددی ناوخۆیی بۆتەوە و، بەرێوەچوونی کۆنگرە لە وادەی دیاریکراو گەلێک دژوارە.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی هەروەها دەڵێت”کێشەکانی یەکێتی ناکرێت نکۆڵییان لێ بکرێت. یەکێتی بێ مام جەلالی پێوە دیارە. روانگە و بۆچوونی جیاواز هەیە. لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە یەکێتی لە گەڵ بەرهەم ساڵح کەوتوون. ژمارەیەکیش لە سەرکردەکانی کێشەی نەخۆشی و هەندێ ستی تریان هەیە،بە جۆرێک کە توانای راپەڕاندنی کاری حزبییان نییە.هەموو ئەمانە یەکێتی بەرەو کۆمەڵێک کێشە پاڵ ناوە”.
بڵێشە جەبار فەرمان، ئەوەشی راگەیاندووە”یەکێتی پێویستی بە- بەخۆداچوونەوە لە هەموو ئۆرگان و پێکهاتەی رێکخراوەیی خۆی هەیە. بە جۆرێ کە دەبێ خۆی لە گەڵ پێوەرەکانی سەدەی ٢١ بگونجێنی”.
هاوکات رایوایە، کە” کێشەکانی یەکێتی بە کۆنگرە چارەسەر نابن. پێم وایە باشترین بڕیار بۆ یەکێتی، بەڕێوەبردنی پلینیۆمە نەک بەستی کۆنگرە”.