کۆسرەت رەسوڵ وەڵامی هێرۆخان دەداتەوە

0

نوچەنێت

کۆسرەت رەسوڵ، وەڵامی نامەکەی هێرۆخان دەداتەوەو دەڵێت، خۆت و کەسوکارەکەت یەکێتیتان توشی هەڵەی مێژوویی کردووە.

رۆژی ٢٢-٢-٢٠١٨، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، نامەیەکی ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵ کردو تێێدا هاتبوو، هەوڵبدە رۆژی کۆنگرە دیاری بکەی، با وەک هەڵوەرێنەری چەپکە گوڵەکەی مام جەلال ناوت نەچێتە مێژووەوە.کۆسرەت رەسوڵ، وەڵامێکی توندی دەداتەوە. بۆیە بڕیارە یەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ئەم مەبەستە کۆبێتەوە.

لە بەرامبەردا كۆسرەت رەسوڵ، وەڵامی هێرۆ ئیبراهیمی داوەتەوەو دەڵێت “به‌داخه‌وه‌ تۆ خۆت و كه‌سوكاره‌كه‌ت. بێ گوێدانه‌ مێژووی یه‌كێتی وحیساب كردن بۆ پێگه‌ی مام جه‌لال، خه‌باتی هاوڕێكانی به‌ رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌ملا و ئه‌ولادا، یه‌كێتیتان دووچاری كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی سیاسی و حیزبی و نه‌ته‌وه‌یش كردووەته‌وه‌و ،ئیحراجیه‌كی مێژوویی یه‌كجار گه‌وره‌تان له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا بۆ دروست كردووه‌”.

بەپێی میدیای فەرمی یەکێتی، بۆ چارەسەری ئەم بارگرژییانە، ئەم ھەفتەیە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەکێتی، بەمەبەستی پیەکلاییکردنی بەستنی کۆنگرە کۆدەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com