نوسینگەی عەبادی، لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەدەدات

0

نوچە-النشرە

گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی ئەم وڵاتە رەتدەکاتەوە.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر جۆرە گٶرانکارییەک لە رێژەی بودجەی عێراق و زیادکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، رەتدەکاتەوە.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی رایگەیاند، بودجەی ساڵی ٢٠١٨، دوو هەفتە بەر لە ئێستا رەوانەی پەرلەمان کراوە. پەرلەمان تەنها لایەنێکە کە دەتوانێ بڕیار لە سەر کەم و زیادکردنی بودجە بدات و رێژەکەی بگۆڕێت.

حەدیسی رەتیدەکاتەوە، کە دەوڵەتی عێراق گۆڕانکاری لە بودجەدا کردبێت.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com