نوچەنێت
سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی، فەتوای کوشتن بۆ پرلەمانتارێکی عیراق، دەردەکات و دەڵێت” ئەگەر تۆبە نەکات و داوای لێبوردن نەکات دەبێ بکوژرێت”.
عەباس بەیاتی لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا، وێکچوونی لەنێوان هەر پێنج لیستی نەسری حەشدی شەعبی، دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی، فەتحی عەبادی، حیکمەی عەمار حەکیم و سائیرونی، بە هەر پێنج کەسایەتییە پیرۆزەکەی شیعە، محەمەد، پێغەمبەری خوا، عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب، فاتیمەی کچی پێغەمبەر، حەسەن و حوسێن کوڕانی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب، کردبوو.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە، تییدا واسق بەتات، ئەمینداری گشتیی میلیشیای حزبوڵڵای عێراقی، کە سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە، بە چەکدارەکانی دەڵێت،کوشتنی عەباس بەیاتی، سەرکردەی تورکمانی شیعەمەزهەب، جیهادە.
سەرکردەکەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە” دەبێ عەباس بەیاتی تۆبە بکات و داوای لێبوردن بکات، ئەگەر نەیکرد-دەبێ بکوژرێ، چونکە مەرگەساتی کوشتنی ئیمام عەلی بیر هێناینەوە”. هاوکات فەتوای کوشتنی ئەوکەسانەش دەدات کە بەرگری لێدەکەن.