تایبه‌ت:نوچه‌نێت
بەپێی هەندێ سەرچاوە، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی ده‌كات وتێیدا، بۆ دواجار داوای لێده‌كات، بەمەبەستی بەستنی کۆنگرە، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەنجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌مه ٢٤-٢-٢٠١٨، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له نامه‌یه‌كدا، كه به‌شێك له كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی یه‌كێتی بڵاویان كردووه‌ته‌وه. هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نوسویوه “ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ بڕیاردان له چه‌سپاندنی رۆژی كۆنگره، بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی خۆم و هه‌موو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی”.
بەپێی نامەکە”من بۆ دواجار وه‌ك خوشكێك داوات لێ ده‌كه‌م، كه به‌زووترین كات ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه سازبكرێت. هیوادارم كه به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی خۆت به ئه‌مانه‌ته‌وه جێبه‌جێ بكه‌یت. بۆئه‌وه‌ی، كه ناوت وه‌ك هه‌ڵوه‌رێنه‌ری چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام و یه‌كێتی نه‌چێته لاپه‌ڕه‌كای مێژووه‌وه”.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه “پێویسته تاوه‌كو یه‌ك شه‌ممه ( 25/2/2018 ) كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام بدرێت و رۆژی به‌ستنی كۆنگره به فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به ناردنی ئه‌و په‌یامه‌ی هێرۆخان بۆ جیگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و داوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و دیاری كردنی كاتی كۆنگره رایگه‌یاند” من ئاگاداری نامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی هێرۆخان بۆ كاك كۆسره‌ت، نیم نامه‌كه‌شم نه‌بینیوه”.