نوچەنێت:تایبەت
سا یلۆی قەزای سەید سادق لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە و مانگی ٥ هەمان ساڵ، بەفەرمی کراوەتەوە و دەستی بەوەرگرتنی گەنم کردووە، ژمارەی کارمەندانی سایلۆکە لە ئێستایا ٤٠ کارمەندە، لەوانە ٢ کارمەندیان هەمیشەیی یە و ٣٨ کارمەندیان گرێبەستە، کە سەرجەمیان، لەرۆژی ١٥-١١-٢٠١٦ گرێبەستیان بۆکراوە.
لە دامەزراندی کارمەندانی گرێبەستەکان، ئەولەویەتی دامەزراندن بۆ خەڵکی قەزاکە بووە. هەر بەپێی بە دوادا چونەکانی نوچەنێت، ٩ لەکارمەندە گرێبەستەکان خەڵکی دەرەوەی قەزاکەن.
سایلۆی سەیدسادق، گەنمی هەڵەبجەی تازە و سەیدسادق و پێنجوێن وەردەگرێت، لەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئەو لەویەت نادرێت بەجوتیارانی هیچ ناوچەیەک، واتە لەوەرگرتنی گەنمدا ئەولەویەت بۆ جووتیارانی سەیدسادق نیەو وەرگرتنی گەنم بۆ هەر قەزایەك بەیەکسانی دەبێت.
بۆ ئاسانکاری جوتیاران، ساڵی پار وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران، بەپێی ناوچەکان دابەشکراوە، بەجۆرێک کە هەفتەی یەکەم گەنمی جوتیارانی سەیدسادق وەربگیرێت، هەفتەی دووەم گەنمی جوتیارانی هەڵەبجەی تازە و هەفتەی سێیەمیش گەنمی جوتیارانی پێنجوێن وەربگیرێت.
هەر لەم ساڵەدا، وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لەلانەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەراورد بەساڵەکانی دیکە کەمیکردووە، بەجۆرێک کە بەرێژەی لە ١١% بۆ هەر جوتیارێک لەو گەنمەی بەرهەمی هێناوە وەرگیراوە.بەمەرجێک جوتیارەکە گەنمی هێنابێت.
رێژەی وەرگرتنی گەنم، بەپێی ساڵەکان لەسایلۆی سەیدسادق بەم شێوەیە بووە:
ساڵی ٢٠١٤ بڕی ٣٢ هەزار و ١٧٧ تەن.
ساڵی ٢٠١٥ بڕی ٥٠ هەزار و ٢١٠ تەن.
ساڵی ٢٠١٦ بڕی ٤٣ هەزار و ٢٩٣ تەن.
ساڵی ٢٠١٧ بڕی ٤ هەزار و ٨٩ تەن.
رۆڵی كارگهی ئاردی شارهزوور له سهیدسادق، له ناوچهكهدا چییه؟
لە سنوری ئەم قەزایە، وێرای هەبوونی سایلۆی سەیدسادق، كارگەیەکی ئارد، بەمەبەستی بەر هەمهێنانی ئاردی ناوخۆی سنورهكه، دروستکراوە. کارگەکە سەر بەکەرتی تایبەتە و لە ئێستادا ئارد بەرهەم دێنێت، چەندین کرێکار کاری تێدا دەکەن. گهنمی ناوچهی شارهزور و سهیدسادق و دهوروبهری وهردهگریت. بهپێی بهدواداچونهانی نوچهنێت لەوەرگرتنی گەنم بۆ پرۆسهی به ئاردكردن، ئهلهویهت بۆ گهنمی ناوچهكهیه.
خهڵكی ناوچهكه، لەرووی ئیشکردن لەو كارگەیە سودمهندی یهكهمن.
نهسرین محەمەد، بەڕێوەبەری ئاشهكان لهبهڕیوەبەرایەتی دانهوێڵه و سایلۆكانی سلێمانی، لەبارەی کردنەوەی ئەو کارگەیە، بەنوچەنێت-ی گوت” ماوەی ٢ مانگه كارگهكه دهستی به پڕۆسهی به ئاردكردن كردووە. سەر بە كهرتی تایبهته و پهیوهندی به حكومهتی هەرێمی کوردستانەوە نییه. حكومهت تهنها چاودێری دهكات”.