نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، خوێندنی زۆنی سه‌وز و به‌شێكی زۆنی زه‌رد مه‌ترسی هه‌ژمار نه‌كردن و نیشانەی پرسیاریان لەسەرە.
ماوه‌ی چه‌ند مانگیگه مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌له‌بجه، به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خویندنیان كردوه. داوا ده‌كه‌ن، سستمی نیوموچە نەمێنێت. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر به فیڕۆچونی ساڵێك خویندنی ئه‌و ناوچانه‌ی لێ ده‌كرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوكریه شیخانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به هه‌وڵی په‌رله‌مان بۆ كۆتایهینانی بایكۆتی مامۆستایانی سنوری سلێمانی و ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خویندن رایگه‌یاند” لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م داوای كردوه ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێته لیژنه‌ی په‌روه‌رده. بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كۆتایی هێنان به بایكۆتی مامۆستایان و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی زۆنی سه‌وز و به‌شێك له زۆنی زه‌رد.
شوكریه شیخانی دەڵێت”خویندنی هه‌رێمی كوردستان و سنوری پاریزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ره. مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و شوینانه‌ی كه بایكۆت به‌رده‌وامه و نه‌شكێندراوه، خویندنی ئه‌و ناوچانه هه‌ژمار نه‌كرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده هیواخوازه، به زویی كێشه‌ی مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌رگای خویندنگاكان بكرێنەوە”.