نوچەنێت: تایبەت
ئەندام پەرلەمانێكی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی ئیرادە و جددیەتی دەوێت، چونکە تەحەدی گەورە لە جێبەجێکردنی دایە. ئەو ئیرادە و جددیەتە لە حکومەتی هەرێمدا هەیە.
پڕۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەڕماڵە) لە دووتوێی ٢٠ ماددە، بۆ چاکسازی لە بواری موچە و خانەنشینی، بە بڕیاری ژمارە ١٢٩ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا. لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە و لە ماوەی دوو رۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە سەر پڕۆژەیاساکە، بۆ خوێندنەوەی دووەم توانراوە چوار لە ماددە کانی، پەسەند بكرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مەردان خدر ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لە بارەی جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی رایگەیاند”جێ بەجێکردنی پڕۆژەیاساکە ئیرادە و جددیەتی دەوێت، چونکە تەحەدی گەورە لە جێبەجێکردنی دایە و ئێستا ئەو ئیرادە و جدیدەتە لە حکومەتی هەرێم دەبینن، پێمانوایە، سەرەڕای تەحەددیەکان و قورسی جێ بەجێکردنی پڕژەیاساکە، بەڵام لەکۆتایدا هەرجێ بەجێ دەکرێت”.
سەبارەت بەناکۆکی لایەنەکان لەسەر پڕۆژەیاساکە، مەردان خدر دەڵیت،کێشە و ناکۆکی لەسەرنییە. سەرجەم خاڵەکانی گفتوگۆی چڕیان لەسەر دەکرێت، بەگفتوگۆی لایەنەکان، پڕۆژەیاساکە دەوڵەمەندتر دەکرێت.
هەروەها دەڵێت”بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیاسایە، باری حکومەت سوک دەبێت و پارەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.