نوچەنێت
قوباد تاڵەبانی و شاندێکی ئەمریکا لەبارەی ناردنی موچە لەلایەن حکومەتی عێراق، کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان کرد. شاندی ئەمریکا پاڵپشتیی وڵاتەکەیان بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جددی لەنێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی.
ئەمڕۆ (هه‌ینی ٢٣-٢-٢٠١٨) لە هەولێر، قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بەوەکالەت به‌ئاماده‌بوونی كه‌ریم شه‌نگالی، وه‌زیری ناوخۆ و وەزیری كاروباری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، لەگەڵ رۆبێرت كارم، یاریدەدەری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی سه‌ربازیی و دیبلۆماسیی یاوه‌ری کۆبووەوە.
له کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دانوستاندنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جددی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ کراوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵیی خۆیان به گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشانداوە و پاڵپشتیی خۆیان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان دەربڕیوە. جەختیشیان کردووەتەوە كه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له رێكخستنه‌وە و مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه و، تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتن بەردەوامدەبن.
شاندەکەی ئه‌مه‌ریكا به‌پێویستیان زانیوە هه‌رێمی كوردستان رۆڵی خۆی له ئێستا و داهاتووی عێراقدا هه‌بێت و كێشه نێوخۆییه‌كانیشی چاره‌سه‌ر بكات.
لەبەرامبەردا قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوكارییه مرۆیی و سەربازییە به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكای کردووە بۆ هه‌رێمی كوردستان. هیوایشی خواستووە پاڵپشتیی زیاتری رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تدا بكات.
هەروەها هیوای خواستووە هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی ئەمریکا بۆ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامبن، تاوەكو به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بۆ ته‌واوی كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه، به‌تایبه‌تی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
قوباد تاڵەبانی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ فراوانكردنی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕیوە، له‌مباره‌یه‌وه هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایشی به‌پێویست زانیوە.
جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، شاندەکەی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی رۆبێرت كارم دوو کۆبوونەوەی دیکەیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدان، لەوانە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و بەرهەم ساڵح، سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەری، بڕیارە کۆمەڵێک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجامبدەن.