لە پشدەر بووک و زاوایەک بەردباران دەکرێن

0

نوچەنێت-سه‌ته‌لایتى كوردستان

خەڵکی گوندێک هەڵدەکوتنە سەر ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە بەو هۆیەوە ژمارەیەک کەس بریندار دەبن و بووکیش بەهۆی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

لە گوندی بانوەقەلی بناری گڵە زەردە لە دەڤەری پشدەر ساڵانێکی زۆرە ئاهەنگی بووک گواستنەوە دەکرێت و شیرینی مارە برینی لێدەخورێتەوە لە بەر ئەوەی شوێنێکی خۆش و تەخت و بەرفراوانەو کەم تێچووە.

یه‌كێك له‌ به‌شداربووانى ئاهه‌نگه‌كه‌ دەڵێت، بەھۆی ئەوەی چەند پیاوێکی گوندی دووگۆمان ھەڵدەکوتنە سەر ئاھەنگەکە و بە قۆچەقانی بەرد دەگرنە بوک و زاوا و میوانەکانی ئاھەنگەکە و سەر و چاوی بووک و زاوا و ژمارەیەکی زۆر لە میوانەکان بریندار دەکەن و بەو ھۆیەش بووکەکە بەهۆی برینداربوونیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن دەکرا.

بە گوتەی ئامادەبووێکی ئاھەنگەکە، خەڵکی گوندەکە بە بیانووی بڕینی خێرو بێری ناوچەکەیان توڕەبوونی خوا و کەم بوونی رسق و رۆزی، خەڵکی گوندەکە ئەوەیان کردووە و گوتووشیانە چیتر رێگە نادەین رەشبەڵەک لێرە بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com