سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی سنووری ئیدارەی گەرمیانی کرد و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار راگەیاند.
ئەمڕۆ یەک شەممە، نێچيرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیران بە یاروەری ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ناوچەی گەرمیانی کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لە شاری کەلار، به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌يه‌كى 100 قه‌ڕه‌وێڵه‌يى دانا.
به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 100 قه‌ڕه‌وێڵه‌يى كه‌لار دانرا
نێچيرڤان بارزانی له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 100 قه‌ڕه‌وێڵه‌يى كه‌لار، دابينكردنى بودجه‌يه‌كى زياتر له 200 مليۆن دۆلارى بۆ سنوورى ئيداره‌ى گه‌رميان بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ندين پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى راگه‌ياند. هه‌روه‌ها گوتى که له مانگی دووی ساڵی داهاتووه‌وه، کار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی دووسایدی نێوان که‌لار و ده‌ربه‌ندیخان ده‌کرێت.
بارزانی: پێویستە بەغدا به‌شێك له‌قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له‌ئه‌ستۆ بگرێت
سه‌رۆك وه‌زيران له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا به‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیاندا هاتووه، رایگه‌یاند كه ده‌بێ حوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا به‌شێك له‌و به‌رپرسیاریه‌تییه هه‌ڵبگرێت، چونكه ئه‌و تاوانانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به ناوی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ئه‌نجام دراون.
جیا له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی یه‌كێكی دیكه له داواكانی سه‌رۆك وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بوو كه ئاراسته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی كرد و داوای لێ‌كردن ئه‌و ئه‌ركه بخه‌نه سه‌ر شانی خۆیان و له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌وڵ بدات بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی گه‌لی كوردستان كراون.
له سه‌ردمی ڕژێمی به‌عسدا دانیشتووانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی به ناو ئه‌نفاله‌وه و دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد له به‌هاری 1991 و ئازادكردنی عێراق له ساڵی 2003ـدا، خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هانایان بۆ تۆڵه‌سندنه‌وه نه‌برد و به‌ڵكو ئازاره‌كیانیان بۆ ڕفتاری لێخۆشبوو‌ن و چاكه‌كردن گۆڕییه‌وه، ئه‌مه‌یش ڕه‌فتارێكه كه سه‌رۆك وەزیران به شانازییه‌وه وه‌سفی كرد.
نێچیرڤان بارزانی دانیشتوانی گەرمیانی دڵنیا کردەوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکان دەچنە بواری جێ بەجێ کردنەوە و رایگەیاند “دوێنێ لێره بووین، ئه‌مڕۆ لێره‌ین، سبه‌ینێش ئه‌گه‌ر ژیان ده‌رفه‌ت بدات لێره ده‌بین و به كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى دیكه‌وه ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ گه‌رمیان”.
هەر لەو گەشتەیدا، نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى گه‌رميانى له كه‌لار كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نى زانكۆى گه‌رميان كۆ بووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران دامه‌زرانى زانكۆى گره‌ميانى وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ بۆ ناوچه‌كه له قه‌ڵه‌م دا و هه‌موو پشتگيرييه‌كى حكومه‌تى بۆ پێشخستنى زانكۆ دووپات كرده‌وه. و بودجه‌يه‌كى تايبه‌تيشى به بڕى 10 مليار دينار بۆ زانكۆ خه‌رج كرد بۆ ئه‌وه‌ى پێداويستيه ناوخۆكانى زانكۆى پێ دابين بكرێت.
لە رزگاری پڕۆژه‌ى دروستكردنى 1500 خانووى بۆ بنەماڵەی شه‌هيدان و قوربانيانى ئه‌نفال دانرا
لە درێژەی سەردانەکەیدا، سه‌رۆك وه‌زيران شارۆچكه‌ى ڕزگارى به‌سه‌ركرده‌وه و له ڕێوڕه‌سمێكدا به به‌شداريى كۆمه‌ڵێك له كه‌سوكارى شه‌هيدان و قوربانيانى ئه‌نفال و وه‌زيرانى په‌يوه‌نديدار به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى دروستكردنى 1500 خانووى بۆ بنەماڵەی شه‌هيدان و كه‌سوكار و قوربانيانى ئه‌نفال دانا كه به ته‌واوبوونى ئه‌م پڕۆژه‌يه ته‌واوى بنەماڵەی ئه‌نفالكراوانى گه‌رميان ده‌بنه خاوه‌ن خانووى خۆيان.
دواتر هه‌ر له شارۆچكه‌ى ڕزگارى سه‌رۆك وه‌زيران به ياوه‌ريى وه‌زيرى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان، سێ بنەماڵەی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى به‌سه‌ركرده‌وه كه هه‌ر يه‌كه‌يان چه‌ندين كه‌سيان له شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا له ده‌ست داوه و بوونه‌ته قوربانى و له پڕۆژه‌ى پێشترى دروستكردنى خانوو سوودمه‌ند بوون. نێچيرڤان بارزانى له ڕه‌وشى ژيان و بارى گوزرانيانى كۆڵيه‌وه و بنەماڵەی شه‌هيدان خۆشحاڵيى خۆيان بۆ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه نيشاندا.
هه‌ر له درێژه‌ى سه‌رردانه‌كه‌يدا بۆ ناوچه‌ى گه‌رمان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان شارى كفرى له سنوورى ئيداره‌ى گه‌رميان به‌سه‌ركرده‌وه و سه‌ره‌تا گه‌شێكى به ناو شوێنه دێرين و شوێنه‌واره‌كانى كفرى و قه‌يسه‌رييه‌كانى كۆنى كفرى كرد و له لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌واره‌كانى ئيداره‌ى گه‌رميانه‌وه گوێبيستى ڕه‌وشى شوێنه‌واره‌كان بوو.
سه‌رۆك وه‌زيران لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى به‌داداچوون بۆ ڕه‌وشى شوێنه‌واره‌كان بكه‌ن و ئاماده‌كارى بۆ پڕۆسه‌يه‌كى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ناوچه شوێنه‌وارييه‌كان و قه‌يسه‌رييه دێرينه‌كانى كفرى بكرێت.
بارزانی: زۆر شه‌ره‌فمه‌ند و خۆشحاڵم به سه‌ردانى كفرى
نێچيرڤان بارزانى له کفری رایگەیاند “زۆر شه‌ره‌فمه‌ند و خۆشحاڵم به سه‌ردانى كفرى و به دڵنياييه‌وه بۆ ئه‌وه هاتووين تا بزانين داواكارى و پێداويستييه‌كانى كفرى چين و به جیدى كارى بۆ بكه‌ين. كفرى شارێكى كۆن و دێرينه و پێويستى به خزمه‌تكردنە. ناوچه‌كه له ئه‌نفال و وێرانكردن پششكى شێره به‌ركه‌وتووه، بۆيه حكومه‌ت به‌رنامه‌ى هه‌يه كه گرنگى به‌م سنووره بدات و لەو سەردانەدا 28 مليار دينار بۆ سنوورى كفرى و ناحيه‌كانى ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستيه‌كان”.
نووچه‌نێت:رووداو
