د. نەجمەدین کەریم سکاڵا تۆمار دەکات

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی لە وەڵامی پەرلەمانی کوردستاندا ئاشکرایکرد، نەجمەدین کەریم هیچ حساب بانکییەکی لای ئەوان نییە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژى چوارشەممە (٢١-٢-٢٠١٨) لەبەردەم پەرلەمانى کوردستاندا عەلی حەمەساڵح جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ٦٠ ملیۆن دۆلار پارەى پترۆدۆلاری نەوتى کەرکوک لە ساڵى ٢٠١٦ و نیوەى یەکەمى ٢٠١٧ چووەتە سەر حسابی نەجمەدین کەریم لە بانکی کوردستان و دیارنەماوە.

بەستام عبود جەنابی لە وەڵامی نووسراوێکی پەرلەمانی کوردستاندا، کە پێشتر ئاڕاستەی کراوە و داوای بەڵگەی لێکردووە ڕایگەیاند، نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک هیچ حساب بانکییەکی لە لقەکانی سەر بە بانکەکەدا نییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە دوێنێ جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نووسراوێکی ئاڕاستەی بانکەکە کردووە و تیایدا داوای ڕوونکردنەوە و بەڵگەی لەبارەی حساب بانکی تایبەت بە نەجمەدین کەریم لێکردووە.

هاوکات هەر دوێنێ (پێنجشەممە ٢٢-٢-٢٠١٨) د. نەجمەدین کەریم وەڵامى عەلى حەمە ساڵحى دایەوە و ڕایگەیاند، هیچ حساب بانکییەکى لە بانکى کوردستان نییە و سکاڵاشى لەسەر تۆماردەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com