وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت بڕیارێکی نوێ دەردەکات

0

نوچەنێت

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕایگەیاند، وەزارەت بڕیاردرا بە ڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە هەرێمى کوردستان.

ئەمە لە کاتیکدایە، کە لە هەرێمى کوردستان ١٥ زانکۆ و ١٠ پەیمانگەى تایبەت لە هەرێمى کوردستان هەیە. تایبەتى هەیە، هەروەک چەند زانکۆیەکى دیکەش سەرجەم ڕێکار و ڕێنماییە یاسایى و کارگێڕییەکاندا ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانیان بۆ دامەزراندن وەرگرتووە.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکى نووسراودا، كه‌ بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند “بەفەرمانى وەزارى ژمارە (٢٨٦) کە لە ڕێکەوتى (٢٢/ ٢/ ٢٠١٨) بە واژۆى د. یوسف گۆران، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە هەرێمى کوردستان”.

لە راگەیەندراوەکەدا رونیکراوەتەوە، کە ئەو بڕیارە بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنى  دۆخى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى کوردستانه‌ و گوتیشی “بڕیاره‌كه‌ هاوکاتە لەگەڵ پێکهێنانى بۆردى باڵاى خوێندنى تایبەت، لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ئەرکى سەرەکى ئەو بۆردە بریتیە لە دیراسەکردنى هەمەلایەنەى دۆخى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان و هەڵسەنگاندیان لەڕوى زانستى و ئەکادیمى و کارگێڕى و دارایى و ژێرخانەوە”.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆتاییدا ئاشکرایکرد، ئەو بڕیارە کە پەیوەستە بەڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزەڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت، چووه‌تە بوارى جێبەجێکردنەوە و تا ڕێکەوتى (٣١/ ١٢/ ٢٠١٩) بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com