ئەم خاڵانە لە پڕۆژە یاسای چاکسازی پەسەندکران

0

 نوچەنێت: تایبەت

بە هەردوو دانیشتنی رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی پەرلەمانی كوردستان، چوار ماددە لە پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵەی موچەخۆران، پەسند كران و درێژەی دانیشتنەكەش بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، فەرحان جەوهەر ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لە بارەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی رایگەیاند” گفتۆگۆکان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵەی موچەخۆران، بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێ و سێ بەشی تەواو بووە”.

فەرحان جەوهەر دەڵێت”تا ئێستا چوار ماددە لە پڕۆژەیاساکە پەسەندکراوە، رەنگە لەهەفتەی داهاتوودا تەواوی مادەکانی پڕۆژەیاساکە پەسەندبکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com