پڕۆژەیاسای بودجە گەڕێنرایەوە پەرلەمان

0

 نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨، تەواوکراوە و ئامادەیە بۆ دەنگدان، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکی کورد نەدراوەتەوە.

لەماوەی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٨ ی عێراق په‌سه‌ند كرد، تێیدا پشكی هه‌رێمی كوردستان له١٧% ‌ بۆ ١٢،٦٧% کەمکرایەوە. ئەمەش ناڕەزایی فراکسیۆنەکوردیئەمەش ناڕەزایی فراکسیۆنەکوردییەکانی لێکەوتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، عەبدولقادر محەمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی پشکی کورد لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق رایگەیاند”پڕۆژەیاساکە تەواوکراوە و ئامادەیە بۆ دەنگدان، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکی کورد نەدراوەتەوە وهیچ خاڵێکی پڕۆژە یاساکەش لەبەژەوەندی کورد، دەست کاری نەکراوە. کورد بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی تایبەت بەپرسی بودجە کردووە، تەنانەت ئێمەی پەرلەمانتارانی کورد لە لیژنەی دارایی بەشدار نەبوین و نەچوین”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوەدەکات، کە ئێستا لە پەرلەمانەوە هیچ شتێک ناکرێت، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە پشکی کورد لەبودجەدا پەیوەندی بەرێککەوتنی سیاسی یەوەهەیە و، رێککەوتنی سیاسی دەتوانێت ئەوە بابەتە دەربازبکات.

سەبارەت بەکۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، لەسەر پرسی بودجە، عەبدولقادر محەمەد گوتی”کۆبوو نەوەکە ناکرێت، چونکە حەیدەر عەبادی رازی نەبووە و ئامادەنییە، کێشەکان چارەسەر بکات”.

ئەو پەرلەمانتارە داوادەکات” سەرکردایەتی سیاسی کورد، هەوڵبدەن رێککەوتنی سیاسی لەسەر بودجە بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش دۆستەکانیان بەکاربهێنن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com