پارتی مەرجی گەڕانەوە بۆ کەرکوک ئاشکرادەکات

0

 نوچەنێت:تایبەت

ئەندامێکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەپشکی پارتی رایدەگەیەنێت، بۆ بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەن هیچ لاری یەکیان نییە. بەومەرجەی بارودۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە و بگەڕێتەوە پێش  ١٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو.

لەدوای روداوەکانی ١٦ئۆکتۆبەر، بە هۆی ناجێگیری دۆخی پارێزگای کەرکوک و کۆنەبوونەوەی ئەندامانیان، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، نەیتوانیوە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، فوئاد حوسێن کوێخا، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر پشکی پارتی، بۆ بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەن ئەگەر بکرێت رایگەیاند”ئێمەلەئێستاو رابردوودا داوای ئاسایی کردنەوەی دۆخی شاری کەرکوکمانکردووە، پێشتریش نوسراومان لەو بارەیەوە پێشکەشکردووە و تێیدا، چەندخاڵێک دەستنیشانکرابوو، کە بەرژەوەندی گشتی تێدایە. ئەگەر جێبەجێبکرێت. ئێمە هیچ لاری یەکمان نییە لەوەی، کە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکەین”.

سەبارەت بەمەرجی گەڕانەوەیان بۆ کەرکوک و، بەشداری دانیشتنی ئەنجومەن، دەڵێت”گەڕانەوەی ئەو هێزەنامۆیەی کە هاتۆتە شاری کەرکوک، بارودۆخی ئەمنی بدرێتەدەست پۆلیسەوە، گەڕانەوەی ئاوارەکان و گەڕانەوەی بارەگا داگیرکراوەکانی کەکوک”.

سەبارەت بەو پرسیارەی، کە ئایا هیچ یەکێک لەدواکارییەکانتان جێبەجێکراوە؟ فواد حوسێن گوتی”نەخێر. نوسراوی فەرمیمان ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی عێراق، سەرۆک کۆماری عێراق، پەرلەمانی عێراق و لایەنە سیاسییە کوردییەکان کردووە. دوامان لێکردون ئەم داوکارییانە داواکاری ئەنجومەنن، نەک داواکاری گروپێکی دیاریکراو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com