ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، داوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی دەکەن

0

نوچەنێت

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن کە لە برۆکسل کرایە سەر نەوزاد هادی، پاریزگاری هەولێر، داوادەکەن رێکاری یاسایی دژی ئەو کارە بگیرێتەبەر.

گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ، کە لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا،  لەکاتی تێپەڕینی هەرسێ پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان ، کەسێک دەچێتە بەردەمیان و جنێو بە نەوزادهادی، پارێزگاری هەولێر دەدات.

هەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە ئەوکەسە سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانەو بەرپرسیارێتی لەناو ئەم حزبە هەیە.

رۆژی٢١-٢-٢٠١٨، کۆنفرانسی وزە لە وڵاتی نەرویج دەستی پێکرد و هەرسێ پارێزگارەکەی هەرێم، نەوزاد هادی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و فەرهاد ئەتروشی، بەمەبەستی بەشداریکردن لەم کۆنفرانسە لە برۆکسلی پایتەختی نەرویج-ن.

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پاریزگای هەولێر ، راگەێندراوێکیان بڵاوکردۆتەوەو تێیهداهاتووە”دوابەدوای ئەو هێرشە ناڕەوا و دوور لە هەموو خوو و رەوشتێکی مرۆڤایەتی کراوەتەسەر کەسایەتی پارێزگای هەولێر (پارێزگاری هەولێر) ئەو کەسایەتییە کە جێگای متمانەی زۆربەی خەڵکی هەولێر بووە لە پرۆسەی هەڵبژاردن ، لە بەرواری 22-2-2018 بە وەفدێکی فەرمی لە برۆکسلی پایتەختی وڵاتی بەلجیکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بۆ خزمەتی کوردستان”.

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر نوسیویانە”ئەم هێرشە لەلایەن کەسێک کە بەداخەوە دیارە بەرپرسیاریەتیشی هەیە و سەر بە لایەنێکە و ئەنجامدراوە. بە مەبەستی لەکەدارکردنی کەسایەتییەکانی پایتەختی هەرێم و کوردستان بە هیچ شێوەیەک جێگای قبوڵکردن نییە و ئیدانەی دەکەین. لەسەر دەزگاکانی بەرپرسیار پێویستە رێکارە یاساییەکان بگرنە بەر بۆ رێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە فەرهەنگە قێزەونە، دوور لە داب و نەریتی دەوڵەمەندی کوردستان کە ئامانجیان زیاتر شکاندنی شکۆی کەسایەتی و خەڵکی دڵسۆز و کوردستانمانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com