شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ری رێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌له كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان
دوای گه‌یشتنیان بۆ شاری به‌غداد شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق كۆبوونه‌وه‌و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌له كردن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سیردراوه‌كان.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم گه‌یشتنه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه پێویسته په‌له بكرێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سیردراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستورو یاسا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه خاڵی سه‌ره‌كی كه ڕێكه‌وتنی له‌باره‌وه كرا ئه‌وه‌بوو ده‌بێت ده‌ستوور دادوه‌ربێت بۆ په‌یره‌وی نیشتیمانی و كاری سیاسیمان.
جەعفەری راشیگەیاند “هەردوولا دەمانەوێت کار بکەین بۆ بنیادنانی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور”
نووچه‌نێت
