نوچە-السومریە نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٣٠ ژن و منداڵی هاوڵاتی روسیا، کە بۆ پەیوەست بوون بە ریزەکانی داعش هاتوونەتە ئەم وڵاتەوە، رادەستی مۆسکۆ دەکاتەوە.
ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ(٢٢-٢-٢٠١٨)لە لێدوانێکدا رایگەیاند، عێراق دوای لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە ٢٧ منداڵ و چوار ژنی روسی، کە بە نیازی پەیوەست بوون بە ریزەکانی داعش هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە، رادەستی مۆسکۆ کراونەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەروەها گوتی، بەشداری ئەم کەسانە لە کاروکردەوە تیرۆریستییەکانی داعش دژ بە سەربازان و خەڵکی مەدەنی عێراق، نەسەلمێندراوە.
مەحجوب، هۆکاری دادگایی کردنی ئەم هاوڵاتیانەی روسیای بۆ هاتنەو ژوورەوە بۆ ناوخاکی عێراق، بە شێوەیەکی نایاسایی گەڕاندەوە.