ئەمنستی، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتین، تۆمەتبار دەکات

0

نوچە-الجزیرە

نوچە-رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) لە دوتوێی راپۆرتی ساڵانەی، لەبارەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان، سەرانی وڵاتانی جیهان بە پێشێلکاری  ولاوازکردنی مافەکانی مرۆف تۆمەتبار دەکات.

ئەمنستی لەراپۆرتی ساڵانەیدا، سەرانی وڵاتانی  زلهێزی جیهان بە  لاوازکردنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ، تۆمەتبار دەکات.

ئەم رێکخراوی نێودەوڵەتییە، بە دیایریکراو ئاماژەی بە سەرانی چەندین وڵاتی جیهان داوە، لەوانە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا و شی جیب پینگ، سەرۆکی چین، هەروەها ئاماژەی بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەنی سەرانی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان، بۆ نمونە سیسی، سەرۆککۆماری میسر، دۆترتە، سەرۆکی فیلیپین و مادورۆ ،سەرۆکی ڤێنێزوێلا کردووە.

بەشێکی راپۆرتەکە تەرخان کراوە، بۆ رەوتی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، سەرانی جیهان، بە پەرەدان بە نەفر و بێ هەڵوێستی لە بابەتی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کردووە.

راپۆرتەکە، ئاماژەی بە بڕیارێکی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی قەدەغە کردنی هاتوچۆی هاووڵاتیانی چەند وڵاتێکی موسوڵمان کردووە  و، رەخنەی لەم بڕیارە گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com