نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ خۆ تۆماركردنی هاوڵاتیانین له سیسته‌می بایۆمیتری هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به ئاره‌وومه‌ندانه نه‌ك سزادان، ئاگاداری بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر نیم.
به‌پێی نوسراوێكی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی كه ئاراسته‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراكی سلێمانی كراوه، داوای كردووه پێدانی فۆرمی خۆراكی ساڵی ٢٠١٨ بە هاوڵاتیانی پاریزگای سلیمانی، به خۆ تۆماركردن له سیسته‌می بایۆمەتری هه‌ڵبژاردن، ببەستێتەوە.
له لیدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی، سه‌باره‌ت به بڕینی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان، له ئه‌گه‌ری خۆ تۆمارنه‌كردن له سیسته‌می بایۆمەتری رایگه‌یاند”وه‌ك ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ هاندانی خه‌ڵكین بۆ چون به‌ره‌و سیسته‌می بایۆمەتری، به‌ڵام ئاگاداری بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ی پارێزگاری سلێمانی نیم و نه‌هاتوه‌ته به‌رده‌ستم، كه پێدانی فۆرمی به‌شه خۆراك، به‌سترابێته‌وه به خۆ تۆماركردن له سیسته‌می بایۆمەتری”.
ئازاد محەمەد ئه‌مین رایده‌گه‌یه‌نێت”ئیمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌گه‌ڵ هاندانی هاوڵاتیانین بۆ خۆ تۆماركردنیان له سیسته‌می بایۆمەتری، به‌ڵام به ئاره‌زوومه‌ندانه نه‌ك هه‌ڕه‌شه و سزادانی خه‌ڵك”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەڵیت”گرنگه هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگە، خۆی له سیسته‌می بایۆمەتری تۆماربكات. بۆئه‌وه‌ی بتوانێت نوینه‌رانی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ڵبژێرێت”.