نوچه‌نێت: تایبەت
بەڕیوەبەری هاتوچۆی قه‌زای سه‌یدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت، دانانی سستمی ترافیک لایت لە سەیدسادق، بەباشی بەڕێوەدەچێت.
پاش چه‌ند ساڵیك، له داواكاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قه‌زایی سه‌یدسادق، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی سیسته‌می ترافیك لایت، له قه‌زاكه‌دا و چوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌قید دیاكۆ عومه‌ر بەڕێوەبەری هاتوچۆی قه‌زای سه‌یدسادق، سه‌باره‌ت به سستی بەڕیوەچوونی له‌جێبەجێکردن و دانانی سیسته‌می ترافیك لایت، له شه‌قامه‌كانی سه‌یدسادق رایگه‌یاند، دانانی سیسته‌می ترافیك لایت له شه‌قامه‌كانی سه‌یدسادق، به باشی بەڕێوەدەچێت و هیچ سستیه‌ك لە جێبەجێکردنی سستمەکە نییە.
دیاکۆ حاجی عومەر دەڵێت” له به‌دواداچونه‌كانمان له به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی سلێمانی پێیان راگه‌یاندوین، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌یدسادق له چه‌ند قه‌زایه‌كی دیكه‌ش، سه‌رقاڵی دانانی ترافیك لایتین و كاره‌كان به به‌رنامه و هه‌نگاو به هه‌نگا دەڕواته پیشه‌وه. چاوەڕێ دەکرێت لە کاتێکی نزیکدا کارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.