تایبه‌ت:نوچه‌نێت
به‌رپرسی ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، بژارده‌یه‌كی باشه و پشتگیری ده‌كه‌ین.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌سه‌ر داوای مه‌سعود بارزانی، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكرێت. هه‌تا كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌ریمی كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كه ناكرێت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سڕ ده‌كرێت.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆر ئیسماعیل نامیق، به‌رپرسی ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به بونی پیشنیارێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌تا كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور رایگه‌یاند”بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی باش، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژاردنی بۆ بكرێت و ده‌سه‌ڵاتی ره‌مزی هه‌بێت. بەڵام تا ئیستا به فه‌رمی ئاگاداری ئه‌وه نین، هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌كرێت. هه‌تا كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌ریمی كوردستان”.
بەرپرسەکەی گۆڕان دەڵێت” دواخستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌تا كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور كارێكی باشه و پیشوازی لێده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كاتێكی دیاری كرا‌و هه‌بی بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم، هیوادارین هەموولایەک لەسەر ئەوە رێکبکەوین، کە سەرۆکی هەرێم هاوشێوەی بەغدا لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت”.