ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیار لەسەر دۆخی سوریا دەدات

0

نوچە-الجزیرە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە سەر داوای روسیا، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢٢٧ فێریوەر کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پێکبهێنێ و تاتوێی دۆخی غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق بکات.

ئەنجومەنی ئاسایش لە کاتێکدا کۆدەبێتەوە، کە هەر یەک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئیتاڵیا، سوید و میسر داوای ئاگربەستی بەپەلەی مرۆیی دەکەن بۆ ناوچەکە.

شەوی رابردوو، ئیمانۆئێل ماکرۆن ،سەرۆکی فەڕەنسا، گوتی، پاریس خوازیاری ئاگربەستی بەپەلەی مرۆییە بۆ ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات. دۆخی ناوچەکە قەیراناوییە و بۆ دەربازبوونی خەڵکی مەدەنی ناوچەکە، ئەم ئاگربەستە دەبێ دەستبەجێ بێتە ئاراوە.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com