نوچەنێت
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆک فراکسیۆنی پێشووی ئە حزبە لە بەغدا، لەبارەی خۆکاندیدکردنی لەسەر لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت “بە راوێژ لەگەڵ ماڵی مام جەلال” خۆی کاندید کردووە.
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەسەر لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا، کە لیستێکی عەرەبی سوننەیە و مەحموود مەشهەدانی سەرۆکایەتی دەکات، خۆی کاندیدکردووە و ژمارەی ریزبەندییەکەی لە لیستەکەدا پێنجە.
لە روونکردنەوەیەکدا ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت “لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا هاوپه‌یمانێتییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فره‌جۆره، پارتێكی سیاسی تایبه‌ت نییه. ئەو هاوپه‌یمانێتییه ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانه، وه‌ك زۆر هاوپه‌یمانی دیکە له ئاستی كوردستان و عێراق، هیچ پارتێك یان كه‌سایه‌تییه‌كی به‌شدار نابێته ئه‌ندام له پارتێكی دیکە، هه‌ركه‌س به پێگه‌ی خۆی به‌شداره بۆ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردندا”.
تاڵەبانی بە لایەنگرانی یەکێتی دەڵێت “دڵنیابن من هیچ كارێك ناكه‌م، كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و نه‌هجی راسته‌قیه‌ی مام جه‌لال لابدات. ئه‌م خۆكاندیدكردنەشم به راوێژ و ئاگاداری ماڵی مام و هه‌ڤاڵانم له سه‌ركردایه‌تی تاوتوێكراوه و بڕیاری لێدراوه، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كی زیاتر بۆ كورد و یه‌كێتی له به‌غدا”.
ئاڵا تاڵەبانی دەشڵێت “مه‌رج نییه هه‌موو پلانێكی سیاسی بخرێته سه‌ر كاغه‌ز، به‌ڵام دووباره و سێباره دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی راسته‌قینەی یه‌كێتی ده‌رناچێت و له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و یه‌كێتییه له ئایینده، بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه و هه‌موو پلانه شكستخوردووانه‌یه، كه به‌رده‌وام بو بچووككردنه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ده‌ستی ناحه‌زان و به‌داخه‌وه خه‌ڵكی ناو یه‌كێتيش ئه‌نجامده‌درێن”.
جگە لە ئاڵا تاڵەبانی، سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش لە پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی (هاوپەیمانیی نەسر)ی حەیدەر عەبادی خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كاندیدكردبوو، بەڵام دوای کاردانەوەکان، فراکسیۆنی گۆڕان کشانەوەی سروە عەبدولواحیدی لە لیستەکەی عەبادی راگەیاند.