رەوتێکی نوێ لەناو یەکێتی خۆی راگەیاند

0

نوچەنێت: تایبەت

ڕەوتی بنیادنانەوە و نوێبوونەوە لەناو يەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بوونی خۆی راگەیاند و کادرێکی یەکێتی، کە لەگەڵ رەوتەکەیە دەڵێت “ئه م ڕەوته، پێداگری خۆی لەسەر ڕێبازی مام جەلال (جەلالیزم) وەک ڕەوتێکی مێژووی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکاتەوە وپابەندی تەواوی خؤى بؤ پرنسیپەکان رادەگەیەنێت”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، تەحسین نامق، جێگری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەبارەی راگەیاندنی رەوتی بونیاتنانەوە و نوێبوونەوە رایگەیاند، بەرنامەکانی ئێمە روو لە سەرکردایەتییە، چونکە بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاون و لە زووەوە کادرانی یەکێتی چاوەڕێیە کومیتەی سەرکردایەتی هەنگاوەکانی لە هەموو روویەکەوە وەک بڕیاری سیاسی، رێکخراوەیی و ئیداری ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بەڵام هەست دەکەین سەرکردایەتی، لەوانەیە وەک تاکە کەسی باشی تێدا بن، بەڵام وەک سەرکردایەتی کۆمەڵێکی لەکارکەوتوون.

تەحسین نامق پێیوایە، هۆکارەکەی هەر مەسەلەیەک بێ، بەیەکەوە تەبا نین و بیروبۆچوونی جیاوازیان هەیە و ئەو ئۆرگانەیان (سەرکردایەتی یەکێتی) توشی شەلەل کردووە.

ئەوکادرە پێشکەوتووەی یەکێتی دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک ناتوانن ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، کادر زۆر چاوەڕێ ئەوەیە، بێنەوە سەر رێگەی راست و ئەو ئەرکانەی لەسەر شانیانە لە نێوان دوو کۆنگرە لە هەموو بوارێکدا، بەڵام ئەوان گەیشتوونەتە حاڵەتێک، کە هیچ بڕیارێکیان پێنادرێت. لە ناچاری کادرانی یەکێتی کەوتنە بیرکردنەوە لە چارەسەری و بتوانن فشاریان لەسەر دروست بکەن، کە بیانگەیەنێتە قەناعەتێک لە رووی رەخنەی بنیاتنەر.

جێگری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، کە کۆمەڵێک بەرژەوەندیخواز وەکو مۆتەکەیەک لە یەکێتی وەستاوە و لە چوارچێوەی ئەو بەرژەوەندیانەوە بیر لەو مەسەلانە دەکاتەوە، نەک لە رێکخراوێکی سیاسی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

دەقی راگەیەندراوەکانی رەوتی بنیاتنانەوە و نوێبوونەوە:

 

راگەیاندراوی ژمارە (٤)

ڕەوتی بنیادنانەوە و نوێبوونەوەی يە کێتی نیشتیمانی کوردستان

ڕەوتی بنیادنانەوەو نوێبوونەوەی یەکێتی، گوزارشت لە دیدگای کادیرانی پێشکەوتووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و هەڵگری بیروباوەڕ و ڕێبازی مێژوویى جەلالیزمن، کە چەپگەرایی و دیموکراسیان بە خەباتی نەتەوایەتی ونيشتمانى بە ستۆتەوە، پانتایی کارو چالاکییەکانی له چوارچيَوه ى تيكؤشه رو كاديره دلَسؤزو راسته قينه كانى بواره جياجيياكانى کاری ( ڕێکخراوەیی، حزبی، حوکمی، سەربازی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی ) بەرجەستە دەکات.

ڕەوتی بنیادنانەوەو نوێبوونەوە، دەنگی سەرجەم ئەو دڵسۆز و شۆڕشگێڕانەی (ی.ن.ک)، کە بە بەرنامە و فەلسەفەی کاری نوێوە، ئەرکیان داڕشتنی ستراتیژ و ڕێکخستنەوەی (ی.ن.ک)ە لە گشت بوارە جیاجیاکاندا، بۆ بە کردەیی دامەزراوەکردنی سەرجەم ئۆرگانەکان و رزگارکردنی مێژوو و سەروەرییەکانی ئەم حیزبە لە چنگی کۆمەڵیک لە کەسانی بازرگانی سیاسی و بەرژەوەندخواز و ناحیزبی دوور لە بەها مەزنەکان کە یەکێتی لەسەر بنیادنراوە، بە ئامانجی پابەندبوونی پرنسیپی ڕێکخراوەیی و هەستانەوەو گێڕانەوەی بەها جوانەکانی حزب بۆ نێوکاروانی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دروستکردنەوەی متمانە لە نێوان حزب و تێکڕای جین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان.

هەڤاڵان و خەمخۆرانی یەکێتی. ئه م ڕەوته، پێداگری خۆی لەسەر ڕێبازی مام جەلال (جەلالیزم) وەک ڕەوتێکی مێژووی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکاتەوە وپابەندی تەواوی خؤى بؤ پرنسیپەکانی ڕاگەیاندراوی ژمارە (٢) دەکاتەوە لە بنەماکانی عەدالەت و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و ئابوری و بەرپەرچدانەوەی گەندەڵی و باپەندبوون بەسەروەری ياسا و نوسینەوەی دەستورێکی دیموکراسی پەڕلەمانی بۆ هەرێمەکەمان، فەراهەمکردنی یەکسانی ماف لە نێوان ژن و پیاو، گێڕانەوەی ناوچەدابڕێنراوەکان و پابەندبوون بە چاکسازی و نوێکردنەوەی بەردەوامی یەکڕیزی ڕێکخراوەیی و هێنانە پێشەوەی نەوەی نوێ.

ئامانجمان بونیادنانەوە و نوێکردندەوەی یەکێتییە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ گیانی سەردەم و گۆڕانکارییە بە پەلەکانی ئێستادا بگونجێت، یەکێتییەکی نوێمان دەوێت کە بە گیانی خۆنەویستانەو ماندو نەناسانەی ڕابردوو بەڵام بە عەقڵیەت و دامەزراوە و بەرنامەی نوێ و سەردەمیانەوە خۆی نوێبکاتەوە و هاوسەنگی بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێم و بەغدا بگەڕێنێتەوە.

هەڤاڵان: کۆمیتەی سەرکردایەتی ماوە بەسەرچوو کە وەک ئۆرگانێکی لە کارکەوتوو(مە شلول) و پێچەوانە بە پێگەو ڕوانگەی یەکێتی , لە بڕیارە سیاسیە چارەنوسسازەکاندا سەربەخۆیی ڕێکخراوەیمانی نە پاراستووە و پیادەکردنی ڕێچکەی پاشکۆیەتی بۆتە مایەیی لاوازی پێگەی یەکێتی و نیگەرانی و دوورکەوتنەوەی جەماوەر لە کایەکەیدا.

لە ئەنجامی بەردەوامبونی ناتەبایی و دروستبوونی فرەجەمسەری و دەستەگەری بەرژەوەندخواز، یەکێتی بە قۆناغێکی سەخت و دژواردا گوزەردەکات کە تێیدا گرتنەبەری ڕێگەی چارەسەر لە ئەنجامدانی کۆنگرە یاخود پلینۆم تەنانەت کۆبونەوەیەکی سەرکەوتوی کۆمیتەی سەرکردائەتیش ڕادەست بە قەدەر وتراويلكه ( سەراب ) کراوە، کە بێگومان ئایندەی ناڕۆشن و ترسناک لە چاوەڕوانیدایە.

لەم سۆنگەیەوە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین، داوا لەسەرجەم کادیر و خەمخۆرانی یەکێتی بکەین بەئەرکی ڕاستەقینەی خۆمان هەستین و وەک فریاد ڕەسی ڕاستەقینەی ڕێبازەکەی مام جەلال کە بێگومان هەر کادیرە ڕاستەقینەکان فریاد ڕەس دەبن، یەکێتی لەم تەنگژە ئالۆزە دەرباز بکەین.

بێگومانین کە بەستنی کۆنگرە و پێداگرتن لەسەر پابەندبون بە ئەنجامدان و بەردەوامی بەستنی کۆنگرە لە رۆژی دیاریکراوی خۆیدا وەک پرنسیپێکی بنەڕەتی کاری ڕێکخراویی , چارەسەری زانستیانەی کێشە ڕێکخراوییەکان دەبێت. بەڵام له دؤخى ئێستاو لە حاڵەتی هەبوونی کۆمیتەیەکی سەرکردایەتی ناشێلگير و له هه لومه رجى ئاماده كاريمان بؤ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق پێویستە مامەڵەیەکی بابەتی و واقعبينانە بەرخورد بکەین وەک قۆناغیکی گواستنەوە بۆ هەلومەرجێکی لە بارتر و ئامادەتر بۆ کۆنگرەیەکی دادپەروەرانە، بریار لەسەر ئەنجامدانی پلینۆم بدەین لە نزیکترین دەرفەتدا،به ئامانجى پێداچونەوە بە بڕیارە سیاسیە چارەنوسسازەکان و گۆڕانکاری بەشی(جزئی) لە هەردوو ئۆرگانی (کۆمیتەی سەرکردایەتی – ئەنجومەنی ناوەندى) بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ بەو هیوایەی هەمەئاهەنگ بێت بۆ ئەکتیڤکردنی ئۆرگانه كان و گيرانه وه ى متمانه ى ڕێژه يى جەماوەر بۆمان.

هەڤاڵانی هێژا: لەم هەلومەرجە نەخوازراوەدا، وەک ئەرکێکی مێژوویی سەرشانی کادیرە دڵسۆز و ڕاستەقینەکانی یەکێتی دەرهەق بە مێژووی پرسەروەری و ئایندەی حزبەکەمان، ڕەوتەکەمان شێلگیرانە بۆ تەواوی پرسەکان خوێندنەوەی زانستی و دەخاڵەتی ئەرێنی دەبێت بە ئامانجی بەشداربوون لە دروستکردنی (بڕیاری سياسي) دروست لە خزمەتی پاراستن و بەهێزکردنەوەی پێگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هاوکێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.

21/2/2018

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com