پێش سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم مالیكی و تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه
نووچه‌نێت:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه نوری مالیكی و جه‌لال تاڵه‌بانی له نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌ره‌ك كۆمار له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێر‌و نیوی خایاند به پێی ڕاگه‌یاندراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار تاتوێی بار‌و دۆخی ئێستای عێراقیان كرد و باسی سه‌رجه‌م مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی عێراق به تێر‌و ته‌سه‌لی باسیان لێوه كردووه.،هه‌روه‌ها پێویستی هه‌نگاونانی عه‌مه‌لیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان دووپاتكراوه‌ته‌وه .
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمیان به گرنگ وه‌سف كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
تاڵه‌بانى و مالیکى ته‌ئکیدیان له رێزگرتنی ماده ده‌ستوریییه‌کان و به‌نده‌کانی ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ی که له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا ئیمزا کراون کردۆته‌وه‌و به تاکه رێگه‌یان داناوه بۆ لابردن و سڕینه‌وه‌ی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی وڵات .
