نوچەنێت:تایبەت
ئهندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدهگهیهنێت، لەوانەیە كۆبوونهوهی سێ سهرۆكایهتییهكەی پەرلەمان، کۆمار و حکومەتی عێراق لهسهر بودجه، هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
بۆیەکلایی کردنەوەی پرسی بودجەی ٢٠١٨ی عێراق، پێشنیارکراوە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن لەسەر تێپەڕاندنی بودجە، کۆببنەوە. سێ پێشنیار بەمەبەستی چارەسەری ناڕەزایەتییەکان، دراوەتە لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق.
لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نەوزاد رەسوڵ ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، لەبارەی کۆ بوونەوەی سێ سهرۆكایهتییهكه لهسهر بودجه رایگەیاند”دوای ئەوەی کە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشنیاری کرد، هەرسێ سەرکایەتی یەکە دابنیشن، ئالیەتێک بۆ رێژەی هەرێمی کوردستان لەبودجەی ٢٠١٨ ی عێراق و بودجە بەشێوەیەکی گشتی بدۆزنەوە. ئێمە ئەو مەبدەئەمان قبوڵە، کە پڕۆژەیاسای بودجە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و رێککەوتنی لەسەربکرێت”.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد،هەنگاوەکان بۆ کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتی یەکەی عێراق، لەسەر پرسی بودجەی ٢٠١٨بەردەوامە، رەنگە لەهەفتەی داهاتوو ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامبدرێت.
سەبارەت بەو پێشنیارەی بۆ لیژنهی دارایی، کراوە. بە دانانی ٩ترلیۆن و نیوه بۆ ١٠ترلیۆن دینار، لە جیاتی لە ١٧% بۆ ههرێم، نەوزاد ڕەسوڵ گوتی”ئەو پێشنیاری سێ دەستەی سەرۆکایەتی یەکە نییە، بەڵکو لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، مەرجی داناوە لە بودجەی ٢٠١٨ی عێراقدا پشکی هەرێمی کوردستان، نابێت کەمتربێت لەو بڕە پارەیە، بۆیە بووەتە کەرەستەی جۆرێک لە گفتوگۆکردن”.