نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵیك هه‌بوو بۆ کەمکردنەوەی پۆستی کورد، لە پۆستە ئەمنییەکانی شارەکە، به‌ڵام هه‌ڵمان وه‌شانده‌وه.
لە دوای شانزەی ئۆکتۆبەرەوە، تەعریب لە کەرکوک دەستی پێکردۆتەوەم هەوڵ دەدرێت کورد لە پۆستە ئیدارییەکان دووربخرێتەوە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئازاد جه‌باری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی كورد له پۆسته‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند”هه‌وڵیك هه‌بوو. ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك كه پۆستی ئه‌منیان لابوو، لا بدرین و ئه‌فسه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمان له شوێنیان دابنرێن، بەڵام هەڵمان وەشاندەوە”.
ئازاد جه‌باری ئاشكرای ده‌كات، کە بۆ شکستهێنان بەو بڕیارە، بە هاوکاری سەرۆککۆمار توانیویانە سەرکەوتووبن” پاش هاتنه سه‌ر خه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌وه و به‌رپرسه كورده‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك له شوینه‌كانی خۆیان ده‌مێننه‌وه”.