نوچه‌نێت: تایبەت
هه‌ڵسوڕاوێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، راسته نه‌ریتی كاك نه‌وشیروان وابوو كه‌س دووباره خۆی بۆ پۆستێك نه‌پاڵێوێته‌وه، به‌ڵام ئیستا دنیا گۆڕاوه و قسەکە هی نۆ ساڵ بەر لە ئێستایە.
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی پیشوی بزووتەنەوەی گۆڕان، دووبارە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، باڵاوتووە، بووەتە هۆی ناره‌زایه‌تی به‌شیك له هه‌ڵسوڕاو ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌كه و دەڵێن” شکاندنی نەریتی نەوشیروان مستەفایە”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ساماڵ عه‌بدوڵڵا هه‌ڵسوڕاوی باڵای گۆڕان، سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایی گۆرانخوازان له شكاندنی “نه‌ریتێكی نه‌وشیروان مسته‌فا” بۆ دووباره خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری پیشووی بزووتنه‌وه‌كه رایگه‌یاند”له‌كاتی دامه‌زراندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، قسه‌یه‌كی كاك نه‌وشیروان هه‌بوو كه گوتبوی، نابێت هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان دووباره خۆی بۆ پۆستیك كاندید بكاته‌وه، به‌ڵام كاك نه‌وشیروان ئه‌و قسه‌یەی له سه‌رده‌مێك كردووه و، ئێستا سه‌رده‌مێكی دیكه‌یه و دنیا گۆڕانكاری بوسه‌ردا هاتووه”.
هەڵسوڕاوەکەی گۆڕان، خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری پیشویان، به ئاسایی ده‌زانیت وپێیوایه “ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، له رابردوودا كاری زۆر باشیان كردوه”.
سەبارەت بە ئەگەری کەم کردنی دەنگەکانی گۆڕان، ساماڵ عەبدوڵڵا دەڵێت”ئه‌و هیزه نوێیانه‌ی كه دروستبون، ناتوانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی گۆڕان دروست بكه‌ن. ده‌نگه‌كانی گۆڕان ئەگه‌ر زیاد نه‌كات، هه‌رگیز كه‌م ناكات”.