نوچەنێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا یازدە هەزار و ١٤١ پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی دابەشبکرێن.
مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاریی چۆنییەتی دابەشكردنی ئەو زەویانەی خستەڕوو-و رایگەیاند “بەپێی بڕیارەكە ٥ هەزار و ٦٩ پارچە زەوی بۆ رزگاربووانی شاڵاوەكانی ئەنفال، ٣ هەزار و ٣٩٨ پارچە زەوی بۆ خانەوادەی شەهیدانی سەنگەر و ٢ هەزار و ٦٧٤ پارچە زەویشیان بۆ زیندانیانی سیاسی تەرخانکراون”.
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان ئەوەشی خستەڕوو پێشتریش فەرمانێكی دیكە هەبووە بۆ دابەشكردنی ١٠ هەزار پارچە زەوی دیكە بۆ كەسوكاری شەهیدان.