ھەژارترین سەرۆکی جیھان
خۆسێ موخیکا سەرۆکی ئۆرۆگوای، نازناوی ھەژارترین سەرۆکی جیھانی ھەیەو ئۆتۆمبیلەکەی جۆری ڤۆلکس واگن بیتیل-ە مۆدیلی ١٩٨٧.
سەرۆکی ئۆرۆگوای بەوە ناسراوە، کە لە ھەست و سۆزی خەڵکەوە نزیکەو رۆژنامەکانی ئۆرۆگوای نازناوی ھەژارترین سەرۆکی جیھانیان پێبەخشیوە، ھەروەھا ٩٠%ی موچەکەی بۆ یارمەتیدانی ھەژاران تەرخانکردووە.
سەرۆکی ئۆرۆگوای بەشێکی کۆشکی سەرۆکایەتی تەرخانکردووە بۆ ئەو کەسانەی کە شوێنێکیان نیە تێی دا بمێننەوە.
