فازڵ میرانى :گەڕانەوەی گۆڕان بۆ ناو یەكێتی كارێكی ئاساییە تەنانەت لەدوای نەمانی ئەو هۆكارانەی كە گۆڕان لە پێناویدا دامەزرا”.

0

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان، تێپەڕینە بەسەر مەرجەعیەتی باڵای یاسادانانی هەرێم.

لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (الصباح الجدید)ی عێراقی، فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەداوە، پارتی دیموكرات لەشێوازی داواكاری حزبەكان بۆ گۆڕینی سیستەمی حكومڕانی لەسەرۆكایەتیەوە بۆ پەرلەمانی نیگەرانەو ئەوە تەنها دروشمێكە بۆ دەورەدانی پارتی، لەڕووی ویست و بیركردنەوەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.

هەروەها لەبارەی نزیكبونەوەی گۆڕان و یەكێتی رایگەیاندووە “سەرلەنوێ گەڕانەوەی گۆڕان بۆ ناو یەكێتی كارێكی ئاساییە تەنانەت لەدوای نەمانی ئەو هۆكارانەی كە گۆڕان لە پێناویدا دامەزرا”.

لەبارەی پێداچونەوە بەرێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتی میرانی باسی لەوەش كردووە “بەرپرسانی یەكێتی نیشتیمانی لەچەندین بۆنەدا ئاماژەیان بەچاوخشاندنەوەو فراوانكردنی رێككەوتنەكە كردووە، ئێمە دەمانەوێت بزانین یەكێتی مەبەستی لەفراوانكردن چییەو كێیان مەبەستە؟ ئەگەر مەبەستیان حزبە بەرهەڵستكارەكان بێت جێی قەبووڵكردن نییە”.
مانگی رابردوو جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی و نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رێككەوتن لەسەر هەمواركردنەوەی دەستور و گۆڕینی سیستەمی حكومڕانی لەهەرێم لەسەرۆكایەتیەوە بۆ پەرلەمانی.

میرانی ئاماژەی بەوەشداوە ئەگەر لایەنە سیاسیەكانی عێراق پاڵپشتی جەلال تاڵەبانی نەكەن بۆ چارەسەری قەیرانەكان، بێگومان ئەویش “عەسای سیحری” پێ نییە.

نووچه‌نێت :سایتی هاوڵاتی

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com