نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی نه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پێش خستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و داواشمان كردووە له مانگی سێ ئەنجامبدرێت بەڵام”هەندێک لایەن لەبەر کێشەی ناوخۆیی، لە گەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکانە”.
هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەریمی کوردستان، نزیکبووەتەوە بەڵام لایەنەسیاسییەکان، لە سەر دەستنیشانکردنی کاتێک بۆ هەڵبژاردنەکان کۆک نین و، بەسەر دوو بەرە دا دابەشبوون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی ئاماده‌ییان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند” هه‌ڵبژاردن مافی خه‌ڵكه و ناكرێت باز به‌سه‌ر مافی خه‌ڵكدا بده‌ین. ئێمە وەکو پارتی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی راستگۆین، ئه‌وانه‌ی دیكه (حزبه‌كان دیكه‌ی باشوری كوردستان) تەنیا له سه‌ر شاشه‌ی تی ڤییه‌كان و خۆپیشاندان، بۆ موزایەدە باسی دیموكراسی دەکەن.
سەبارەت دیارینەکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردنەکان، عه‌لی عه‌ونی ده‌ڵێت”پارتی نه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پێش خستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و داواشمان كرد له مانگی سێ ئەنجامبدرێت و لایه‌نه‌كانمان به فه‌رمی ئاگادار كردۆته‌وە، به‌ڵام له په‌رله‌مان بێجگه له پارتی لایه‌نه‌كانی دیكه ره‌تیان كردۆته‌وه”.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی پێیوایە” ئه‌و ماوه‌یه‌ی په‌رله‌مان درێژی کردەوە ، كۆتا ده‌رفه‌تی به‌ده‌م لایه‌نه‌كانه. نابێ بۆشایی یاسایی له هه‌رێم دروست بێت”.
ئەوەشی ئاشکراکرد کە”هەندێک لە لایەنەکان لە بەر کێشەی ناوخۆیی، دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخەن، بەڵام بۆ موزایدەکردن زیرەکانە هەڵسوکەوت دەکەن و لە کراداریش خۆیان دەدزنەوە”.