پاشەکەوتی موچەی ئەم توێژە نامێنێت

0

نوچەنێت: تایبەت

‌كێشەی كەمكردنەوەی موچەی پێشمەرگە شەھیدەكانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش چارەکرا و ئەندام پەرلەمانێکی یەکگرتوو دەڵێت “وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت خەم خۆرانە، گوتی ئەوە زوڵمە لێیان کراوە و بەڵێنی ئەوەی وەرگرت، کە پاشەکەت لە موچەکانیاندا ناکرێت”.

بە مەبەستی بەدواداچون بۆ کێشەی پاشەکەوتی مووچەی  پێشمەرگە شەھیدەكانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، پەرلەمانتار حەیات مەجید، ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و کەژاڵ هادی فەقێ ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، سەردانی وەزیری پێشمەرگە یان کرد بەوەکالەت، کێشەی لێبڕینی مووچەی ئەو توێژەیان پێراگەیاند.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کەژاڵ هادی فەقی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “دوای ئەوەی ئەم مانگە، کە موچەی پێشمەرگە شەھیدەكانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش، لە ٢٥% ی موچەکەیان لێبڕابوو، جابەناوی پاشەکەوتی بێت یان بەهەر باساوێک بێت، ئێمەش بەدواداچوونمانکرد و سەردانێکی وەزیری پێشمەرگەمان بەوەکالەت کرد و پێمان گوت، حاڵەتێکی واهەیە، بۆیە ئەو سەرتا تەئکیدیکردەوە و دڵنیابوویەوە لەوەی، کە ئەو حاڵەتە هەیە و لە ٢٥% موچەکانیان دەبڕدرێت”. 

کەژاڵ هادی گوتیشی “ئێمە بەوەزیری پێشمەرگەمان گوت، کە ئەوە زۆڵم و ناعەداڵەتییە لە کەسوکاری ئەو شەهیدانەکراوە، ئەویش هەر لای ئێمە پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدارەوە کرد و گوتی، بەزووترین کات نوسراو بکەن بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی موچەکانیان وەکو خۆی لێ بێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com