نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتوو له‌سه‌ر یه‌ك لیستی رێككه‌وتین و له‌م رۆژانه‌شدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی هاوبه‌ش سازده‌كه‌ین.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش سازبكه‌ن بۆ تاوتوێكردنی پشتگیری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كگرتوو- بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند: بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و تاوتێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی ئاشكراشی ده‌كات، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كاندیدی له‌ناو لیسته‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌یه له هه‌موو پارێزگاكان بۆ په‌رله‌مانی عێراق و كه‌مپه‌ین بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی كاتی كۆبوونه‌وه باڵاكه‌ی بزووتنه‌وه و یه‌كگرتووه‌وه عه‌بدوڵڵا وه‌رتی گوتی، تائێستا هیچ كاتێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ساز ده‌كه‌ین.