نوچەنێت:تایبەت
سهرۆكی لیژنهى پیشهسازى و وزه و سهرچاوه سرووشتییهكان لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم و عێراق، دەیانەوێت کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، بۆیە ئەتوانی بڵێین رێککەوتنی مەبدەئی لە نێوان هەردوولادا هەیە.
رۆژبەڕۆژ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان زیاتر لەیەکتری نزیک دەبنەوە، یەکێک لەو کێشانەی لە لەنێوان هەردوولادا هەیە مەلەفە نەوتی و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمە سەربەخۆ بۆ بەندەری جەیهان.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. شێرکۆ جەودەت، ئەندام پەرلەمانی یەکگرتووی ئیسلامی و سهرۆكی لیژنهى پیشهسازى و وزه و سهرچاوه سروشتیهكان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “حکومەتی هەرێم و عێراق ئەوەی، کە رایانگەیاندووە، دەیانەوێت کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، بەڵام هێشتا هیچ شتێکی فەرمی لە ئارادا نییە ئەتوانین بڵێین رێککەوتنی مەبدەئی لەنێوان هەردوولادا هەیە بۆچارەسەری کێشەکان، پێویستە حکومەتی هەرێم بەپێی دەستور رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بکات، چونکە بەوشێوەیە لەبەرژەوەندی هەردوولایە”.
شێرکۆ جەودەت هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، کە وردەکاری ناوەڕۆکی رێککەوتن و گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند، زۆرێکیان باسکردووە و هەندێکییان ماوە، کە ئەوە تەواو بوو دەىێتە رێککەوتنێکی گشتی. گوتیشی “ئەوبابە تانەی، کەلەسەری رێکنەکەوتوون، بابەتی گرێبەستە نەوتی و قەرزەکانی هەرێمی کوردستانە”.