تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باسی بایكۆتی مامۆستایانی سنوری پارێزگاكه‌ی نه‌كرد، چه‌ند بابه‌تێكی دیكه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠-٢-٢٠١٨، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگاكه كۆبووه‌وه، چه‌ند بریارێكیشی په‌سه‌ندكرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌هدی مه‌حمود، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی تاوتوێكرد و بڕیاری له‌باره‌یانه‌وه وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی، كه ده‌گوترێ بابه‌تی بایكۆتی مامۆستایان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌ندا تاوتوێ كراوه دووره له راستییه و باسی مامۆستایان نه‌كرا.
له‌باره‌ی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وكه‌وه مه‌هدی مه‌حمود دەڵێت، بایه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌ن بریتی بوون له:
یه‌كه‌م، هاندانی خه‌ڵك بۆ چوون به‌ره‌و پڕۆسه‌ی بایۆمیتری و خۆ تۆماركردنی هاوڵاتیان، كه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه.
ته‌وه‌ری دووەم، تایبه‌ت بوو به گۆرینی ناوی گوندێكی سنور و پاشان په‌سه‌ندكرا،
ته‌وه‌ری سییه‌م، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌ن دروستبكریت بۆ دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌پێی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.