نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، مادده‌یه‌كی نوێیان بۆ پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حکومەت زیادكردووه، كه له‌به‌ژه‌وه‌ندی خاوه‌ن پیداویستییه تایبه‌ته‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه.
بریاره سبه‌ینی چوارشه‌ممه ٢١-٢-٢٠١٨، په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم بكات. به‌پێی زانیارییه‌كان، پڕۆژه‌کە هه‌ندێك گۆڕانكاری كه‌می تێداكراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، قاره‌مان قادر په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به گۆڕاكارییهكانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت رایگه‌یاند، به‌پێی ماده‌یه‌كی نوێ كه بۆ پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زیادكراوه، كه ماده‌ی 19 یه ، پێویسته پاش جێبه‌جێكردنی پڕۆژەکە له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، له بری ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له بڕینی موچه نایاسایهكانهوه بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕیته‌وه، پاشه‌كه‌وتی خاوه‌ن پیداویستییه تایبه‌ته‌كان وكه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هەڵبگیرێت.
قاره‌مان قادر دەڵێت، خاوه‌ن پیداویستییه تایبه‌ته‌كان له ئیستادا موچه‌كانیان پاشه‌كه‌وتی لێكراوه‌و، مانگانە تەنیا 90 وه‌رده‌گرن. بۆیه پێویسته دوای جێبەجێکردنی پڕۆژه چاكسازییه‌كه، موچه‌كانیان به‌بێ پاشه‌كه‌وت بدرێت و بكریته‌وه به 150 هه‌زار دینار.