نوچە-مشرق
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە گوتارێکدا لە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ئەم وڵاتە لە ئیتاڵیا، رایگەیاند، واشنتۆن لە پلانیدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، داوای هاوکاری و یارمەتی لە ناتۆ بکات.
جۆن سۆلیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە سەر هاوکاری و یارمەتی هاوپەیمانانی واشنتۆن لە ناتۆ ،بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئێران کردووە.
سۆلیوان کە لە دوای بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، سەردانی ئیتاڵیای کردووە، ئەم پلانەی ئەمریکای خستۆتە روو.