نوچەنێت
حه‌یده‌ر عه‌بادی، له گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دی ده‌بلیوی عه‌ره‌بی -ئه‌ڵمانی رایگەیاند”به‌م زوانه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌وه. لە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانیش نزیک بووینەوە”.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دی ده‌بلیوی عه‌ره‌بی -ئه‌ڵمانی، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی”به‌مزوانه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌و ، بۆ ئەم مەبەستە دانوستان هه‌یه. ئێمە ویستومانه ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی بگه‌ڕێنینه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كان”.
سەبارەت بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، عەبادی گوتویەتی”له خه‌رجكردنی موچەی فەرمانبەران نزیک بووینەوە. ته‌نها ده‌مانه‌وێت دڵنیابینه‌وه كه پاره‌كه بۆ حزبه‌كان ناڕوات. پرۆسه‌ی وردبینی له لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه”.
هەر لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عیراق دەڵێت” بەمزوانە کێشەکانمان لەگەڵ هەرێم، چارەسەر دەکەین”.