نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ رێككه‌وتنی سیاسی هه‌ولێرو به‌غدا، كیشه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وام ده‌بێت. لە ئێستادا عه‌بادی كارتی بودجه‌ی كورد، بۆ لاوازكردنی هه‌رێم و بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاردێنێت.
هه‌وڵی لایه‌نه عێراقییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه به‌بێ كورد بەردەوامە. تا ئێستا ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ بودجه‌ی گشتی عێراق كراوه و، خویندنه‌وه‌ی دوهوەم و په‌سه‌ندكردنی ماوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندنی بوجه به‌بێ كورد ئایا كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به كوێ ده‌گات؟ رایگه‌یاند” تا ئێستا ته‌نها خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ بودجه كراوه و، نه‌تواندراوه خویندنه‌وه‌ی دووه‌م په‌سه‌ندبكرێت، به‌ڵام لایه‌نه عێراقییه‌كان پرسی موچه و بودجه‌ی كوردستان بۆ خۆیان به‌كارده‌هێنن و، ده‌یانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان لاوازبكه‌ن و، پرسی موچه‌ی كورد بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاربێنن، چونكه له عێراق هه‌ر لایه‌نێك دژایه‌تی مافه‌كانی كورد بكات ده‌نگی زیاتر ده‌هێنێت”.
ئەندام پەرلەمانە کوردە کە دەڵێت”كورد به كه‌متر له پاره‌ی ته‌واو بۆ موچه و پیشمه‌رگه، هەروەها ناوی هه‌رێمی كوردستان له بودجه رازی نابێت”.
پێشیوایە”ئه‌سته‌مه به‌غدا و هه‌ولێر، به‌بێ ریككه‌وتنێكی سیاسی پیشوه‌خت بگه‌نه خاڵی ئەرێنی. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بن. بۆیه رێککوتنی سیاسی، ته‌نیا رێگایە”.