لە کەرکوک حزبە کوردستانییەکان، ئاڵایان داگرتووە

0

 

نوچەنێت: تایبەت

لە کەرکوک، ئاڵای کوردستان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە، هێزە عیراقییەکان، لەناو ماڵ و ئۆتۆمبێلیشدا، رێگەنادەن کورد ئاڵا هەڵبکات. هەروەها وێنەی ئەو شەهیدانە لەسەر شەقامەکان لێکراونەتەوە، کە باکگراوندیان ئاڵای کوردستان بووە. ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت”ئەو هێزەی عێراق، کەهێنراوەتە ناو شاری کەرکوک، تەنها رێگە بەهەڵکردنی ئاڵای عێراق دەدەن”.

ئەنجومەنی پارێزگا، پێشتر پشت ئەستور بەمادەی ١٤٠و ١١٥ی دەستور بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای دابوو. دادگای فیدراڵی تانەی بڕیارەکەی رەتکردەوە، هەربۆیە سەرۆکی ئەنجومەن پێشنیاز دەکات، سکاڵا لەسەر داگرتنی ئاڵای کوردستان تۆماربکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، جوان حەسەن ئەندامی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەبارە ی قەدەغەکردنی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەهەموو شوێنێکی کەرکوک رایگەیاند”ئەو هێزەی عێراق کەهاتووەتە کەرکوک، تەنها رێگە بەهەڵکردەنی ئاڵای عێراق دەدەن، رێگەنادەن ئاڵای کوردستان و هیچ ئاڵایەکیتر لەکەرکوک بەرزبکرێتەوە”.  

سەبارەت بەوەی کە رێگە بەخەڵک نادرێت، لەناو ئۆتۆمبێلی خۆشیان ئاڵای کودستان بەدەستیانەوەبێت،جوان حەسەن گوتی”من ئاگادارای ئەوەنیم، بەڵام چەند هاوڵاتییەکی کەرکوک لەناو ئۆتۆمێلەکەیان، کە ئاڵای جەبهەی تورکمانییان شەکاندبووە وە لەناو بازاری کەرکوک، هێزە عێراقییەکان لێیان سەندبوون و پێیان گوتبو، جگە لەئاڵای عێراق هیچ لایەنێک بۆی نییە ئاڵا بەرز بکاتەوە” .

سەبارەت بەب بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکوک، دەڵێت”لەرووی یاسایی یەوە هەربڕیارێک کەدرا و لەدادگا رەت نەکراوە، ئەو بڕیارە دەڕوات، واتە دەتوانین کار بەبڕیارەکەی ئەنجومەن بکەین ،بەڵام کێشەی یەکەم خۆمانین، کە ئەنجومەن ناتوانین کۆبوونەوە بکەین، چونکە رێژەی یاسایی تەواو نابێت”.  

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، هەروەها ئاماژەی بەوەدەکات، کەسستی لەحیزبەکوردستانییەکان لەکەرکوک هەیە، چونکە سەرجەم حیزبە کوردستانییەکان، ئاڵای کوردستان لەناو بارەگاکانیاندا هەیە، بەداخەوە ئامادەنین بەرزی بکەنەوە، بەڵام جەبهەی تورکمانی تائێستاش ئاڵای خۆی دانەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com