لە هەولێر خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

0

نوچەنێت

كۆمەڵە و رێكخراوەكانی تالاسیمیا و كەمئەندامان و نابینیان و بیركۆڵان، خۆپیشاندانێكیان بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان، لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

لە خۆپیشاندانەکەدا، داوایان لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، کە فشار لەسەر حکومەتی عیراق بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر هاوڵاتیان دروست بکەن و، چیتر کێشە سیاسییەکان تێکەڵێ پێداویستییە مرۆیی و تەندروستییەکان نەکەن.

سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی تالاسیمیا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “لە دوای گەمارۆكانی حكومەتی عێراق بۆ سەر هەرێم، بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە بەشێك لە نەخۆشەكان گیانیان لە دەستداوە. بەشێکی تر بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیەكانەوە لە دۆخێكی خراپدان”.

هاوکات، بەنگەوازیان لە رای گشتی و نەتەوەیەكگرتووەكان کردم کە لەگەڵ ئازار و خەمەكانیان بن، چونكە خێزانەكانیان كەم دەرامەتن. حكومەتی هەرێم بەهۆی قەیرانی دارایی و گەمارۆكانی سەری ناتوانێت پێداویستیەكانیان دابین بکات. بۆیە داوایان کرد”داوا دەكەین فشار لە حكومەتی عێراق بكرێت. دەستەبەجێ پێداویستی تەندروستی دەرمانی پێویست رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، هەروەها فشار بخرێتە سەر حكومەتی عێراق بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانی، چونكە بەشێك لە نەخۆشەكانمان پێویستیان بە چارەسەر لە دەرەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com