عێراق ١٢ بێوەژن لە سێدارە دەدات

0

نوچە-الجزیرە

عێراق، چەندین بێوەژنی ئەندامی رێکخراوی داعشی بە سزای مەرگ مەحکوم کردووە.

کەناڵی جەزیرە رایگەیاند، دادگایەک لە عێراق، سزای لە سێدارەدانی بۆ ١٢ بێوەژنی ناو ریزەکانی داعش دیاری کردووە. کۆی ئەم کەسانەش بە تۆمەتی بەشداری لە تاوانە جەنگییەکانی ئەم گروپە سزا دراون.

١١ کە س لەم ژنانە، تورک و کەسێکیشیان هاوڵاتیەکی کۆماری ئازەربایجانە.

کەسانی مەحکوم کراو رایانگەیاندووە، کە لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە ناچار کراون پەیوەست بن بە ریزەکانی داعشەوە.

کۆی ئەم ژنانە، خەڵکی تەلەعفەر و موسڵن و تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٥٠ ساڵە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com