نوچە-سکای نیوز
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رێککەوتنی نێوان سوپای سوریا و پەیەدە، بۆرادەستکردنی شاری عەفرین، بەرپرسێکی کوردی سوریا وێڕای رەتکردنەوەی ئەم هەواڵە، دەڵێت، گفتوگۆکانیان لە گەڵ دیمەشق بەردەوامە.
هیفا مستەفا،هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری عەفرین لە بارەی رێککەوتنی نێوان پەیەدە و سوپای سوریا، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بۆ هاتنی سوپای سوریا بۆ ناو عەفرین هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، بەڵام پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوانیان بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە لە گەڵ دیمەشق بەردەوامە.
پێشتر ژمارەیەک لە راگەیاندنەکان ئاماژەیان بە رێککەوتنی پەیەدە و سوپای سوریا کردبوو. بە پێی ئەو هەواڵ وراپۆرتانەی کە رۆژی رابردوو بڵاو بوونەوە، بە پێی رێککەوتنە لە ماوەی دوو رۆژدا(ئەمڕۆ و سبەی)هێزەکانی سوپای سوریا لە ناو عەفرین جێگیر دەبن. ئامانجی سەرەکی ئەم رێککەوتنەش بەرەنگاربوونەوەی سوپای تورکیا-یە.