نوچەنێت:تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆربەی لایەنەکان لەسەر ئەوە هاوڕاین، پارێزگای قائیم ناوێکی بەعسی یە و هەموان دژی ئەو ناوەین.
لە چوار چێوەی بەعەرەب کردنی شاری کەرکوك و، ناوچەکوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رژێمی بەعس، ناوی پارێزگای کەرکوکی بۆ پارێزگای قائیم، گۆڕیبوو. لە ئێستاشدا پڕژەیاسایەك لەپەرلەمانی عێراق ئامادەکراوە. بۆ ئەوەی ناوی ئەو پارێزگایانەی کە لەسەردەمی بەعس گۆڕابوون، وەکو خۆیانی لێبکرێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محەمەد عوسمان ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، لە بارەی گۆڕینی ناوی پارێزگای قائیم بۆ کەرکوك رایگەیاند” بڕیاربوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆ یەک شەممە، گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی ناوی پارێزگای قائیم بۆ پارێزگای کەرکوك بکات، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، نەمانتوانی هیچ بکەین”.
پەرلەمانتارەکە دەڵێت”هەموولا یەنەکان لەسەر ئەوە هاوڕاین، کە پارێزگای قائیم ناوێکی بەعسی یە و،هە موان دژی ئەو ناوەین، کە پێشتر رژێمی بەعس بۆ کەرکوکی دانابوو”.